ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆككۆماری پێشووی ئه‌مریكا و به‌ربژێری هه‌ڵبژارنی داهاتووی ئه‌و وڵاته له كه‌مپه‌ینێكی ته‌بلیغاتی دا له پنسیلوانیا، تیرۆر كرا، به‌ڵام ڕزگاری بوو.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێرشبه‌رێك به ناوی “مارك ویولت” هه‌وڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترامپی داوه، به‌ڵام فیشه‌ك به‌ر گوێی كه‌وتووه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ شوێنكی ئه‌من گوازراوه‌ته‌وه. به وته‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، دوو كه‌س له‌و ڕووداوه دا كوژراون، كه یه‌كێكیان هێرشبه‌ره‌كه بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی دووهه‌م كه‌س بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.