به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، شیركه‌تی سه‌نعه‌تی فولادی پاسارگاد یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شیركه‌ته خسووسیه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فولاد له ئێرانه و به‌هۆی بڕینی كاره‌با ڕووبه داخران ده‌چێت.
كارخانه‌ی فولادی پاسارگاد ١٢ هێڵی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه و پێنج هه‌زار كارگه‌ر تێدا كار ده‌كه‌ن. به‌هۆی بڕینی كاره‌بای كارخانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ته‌نیا شه‌ش هێڵی شیركه‌ت كار ده‌كات و نیوه‌ی كرێكاران بێكار كراون. ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی توانای دابینكردنی به‌رقی بۆ ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كان نییه و بایه‌خ به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران نادات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به هه‌زاران ملیارد دۆلار هه‌زینه‌ی به‌رنامه مه‌زهه‌بی و گرووپه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و بازاڕێكی گه‌وره‌ی بۆ فرۆشتنی چه‌ك و چۆڵی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری درووست كردووه.