دانیشتووانی گوندی ئهسپیدانی خۆراسانی شومالی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕه، له ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠٠ خێزانی خه‌ڵكی گوندی ئهسپیدان ماوه‌ی ١٥ ساڵه چاوه‌ڕێی سازكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا چوار سه‌رۆك كۆمار گوڕاوه، به‌ڵام پڕۆژه‌كه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و خه‌ڵك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه سه‌رگه‌ردانن.