به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار له وڵامی دوو حه‌فته مانگرتنی كرێكاران، حه‌قی بیمه‌كانیانی بڕیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار ماوه‌ی ٨ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه چی تر نایانه‌وێت به خۆڕایی و شه‌وانه ڕۆژ كار بكه‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، ئاوێكی زۆر له‌و شاره به‌فیڕۆ ده‌ڕوات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئابفا بایه‌خی پێ نادات، هه‌روه‌ها لووله شكاوه‌كان نۆژه‌ن ناكرێنه‌وه و كۆنتۆڕه‌كان دێر ڕاده‌ستی كڕیاران ده‌كرێن و خه‌ڵك به گشتی ناڕازین.