کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا له‌ خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا له‌ خووزستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵای خووزستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قه‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی داخوازییه‌كان له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نج به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نادات.