کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن تراكتۆره‌كانی ڕه‌فسه‌نجان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

كۆبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن تراكتۆره‌كانی ڕه‌فسه‌نجان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی پووشپه‌ڕ، خاوه‌ن تراكتۆره‌كانی ڕه‌فسه‌نجان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی بووه‌ته‌ هۆی ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان و زیانێكی زۆریان پێی گه‌یشتووه‌. پێشتریش چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردبوو، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.