میدیاكانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند كه “موحه‌دێسه خاكپور” بسپۆڕی منداڵان له شاری قوچان به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی گیانی له‌ده‌ست داوه.
دكتۆر خاكپور ماوه‌ی كارامووزی خۆی له شاری قوچانی سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی شومالی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی گیانی له‌ده‌ست داوه. پێشتر “شه‌هنام عه‌رشی” سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه گشتگیره‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران باسی له تۆماركردنی ناوی ١٤٦ تووشبوو به نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی كردبوو، هاوكات به‌رپرسانی پزیشكی ئێران سه‌باره‌ت به گشتگیری ئه‌و نه‌خۆشییه تا مانگی خه‌رمانان له ئێران هۆشداریان دابوو.