پاش تێپەڕبوونی دوو حەفتە بهسهر هەڵوەشاندنەوەی حوکمی دەرکراو بۆ تووماج ساڵحی، هونەرمەندی ناڕازی و بەندکراو لە بەندیخانەی ئێسفەهان، دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ ئەدەن ماوەی بەندکرانەکەی درێژ بکەنەوە.
ماڵپەڕی ئیکسی تووماج ڕۆژی ١٦ی پووشپەڕ لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە کە وێڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە بهسهر هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکە، بەرپرسانی دادگای ئینقلابی ئێسفەهان بە ئامانجی درێژکردنەوەی ماوەی بەندکرانی ناوبراو، لە ناردنی دۆسییەکەی بۆ لقێکی دیکە و دیاریکردنی چارەنووسی خۆ دەبوێرێت. پێشتر پارێزەرانی تووماج ڕایانگەیاندبوو کە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی جگە لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئهو هونهرمهنده، سزای بەندکرانی شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی ناوبراوی زیادە زانیوە و ههڵیوهشاندووهتهوه. ماڵپەڕی تووماج ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو ماوەی دوو حەفتەیە بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی له بهندیخانه ڕاگیراوه و چارهنووسی به ناڕوونی ماوهتهوه.