یاشار سوڵتانی ڕۆژنامه‌وانی ناسراو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ٧٠ له سه‌دی جه‌نگه‌ڵه‌كانی پارێزگای گوڵستان له‌لایه‌ن چه‌ند شیركه‌ت و ناوندی ده‌وڵه‌تی و نیزامی داگیر كراوه.
به وته‌ی یاشار سوڵتانی، ئه‌و شیركه‌ت و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیانه له ڕێگه‌ی ڕانته‌وه توانیویانه ده‌ست به سه‌ر ٧٠ له سه‌دی جه‌نگه‌ڵه‌كانی پارێزگای گوڵستان دا بگرن و وێڕای تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی سرووشتی ئوستان، ژینگه تێك بده‌ن. به‌شێك له‌و ناوه‌ندانه بریتین له: حه‌وزه‌ی علمیه‌ی گورگان، له‌شكه‌ری ٢٥ی كه‌ربه‌لای سپای پاسداران، ڕێكخراوی پیشگامانی سازه‌ندگی و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی.