کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌ت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌ت له‌ ئه‌هواز 1

كرێكارانی خانه‌نشینكراوی سه‌نعه‌تی نه‌وتی خووزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی خانه‌نشینكراوی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.