ڕۆژی ٩ی پووشپه‌ڕ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس به ناوی “ڕه‌زا عه‌لی میرزایی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی، له زیندانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست دا.
“ڕه‌زا عه‌لی میرزایی” پاش شه‌ڕ و مه‌رافه له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نێكی خۆیدا له‌لایه‌ن كه‌ڵانته‌ری ١٧ی به‌نده‌رعه‌باس ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ پاسگا گوازراوه‌ته‌وه. له نێو كه‌ڵانته‌ری دا له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ڕژیم بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌ی و دراوه‌ته به‌ر لێدان و مه‌ئموورانی ڕژیم ئه‌و گه‌نجه‌یان به بێ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی دادگا كردووه. به فه‌رمانی قازی ڕه‌زا عه‌لی میرزایی ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت، به‌ڵام پاش دوو ساعه‌ت مانه‌وه له زیندان باری ته‌ندرووستی تێك ئه‌چێت و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.