ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ڕووته‌كی خاش ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك به ناوی “نورمحه‌ممه‌د به‌راهوویی” كرد و كوشتیان.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبه‌ره كردووه و “نورمحه‌ممه‌د به‌راهوویی” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.