کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی

سه‌رۆكی شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌، نامه‌یه‌كی بۆ ئوستانداری و فه‌رمانداری ناردووه‌ و كرێكارانی به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك تۆمه‌تبار كردووه‌.

“ئیبراهیم عه‌سگه‌ری” له‌ نامه‌كه‌یه‌دا كرێكارانی به‌ “تێكده‌ری ئاسایش” ناو بردووه‌، ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ مافی كرێكاران بۆ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی بكات، داوای سه‌پاندنی سزای بۆ كرێكارانی ناڕازی كردووه‌. ئێستا كارخانه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت به‌ فه‌رمانی ئیبراهیم عه‌سگه‌ری داخراوه‌ و كرێكاران بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد له‌ ڕۆژی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی فارس هیچ بایه‌خێكیان به‌ داخوازی كرێكاران نه‌داوه‌.