به‌یانی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌ڵڵابه‌خش” و “ئه‌فزه‌ل ئه‌ڵڵابه‌خش” و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له زیندانه‌كانی شیراز و ته‌ورێز ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤ ئێران، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی خه‌ڵكی ته‌ورێز ك هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوه‌كانی “عه‌لی و ئه‌فزه‌ل ئه‌ڵڵابه‌خش” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئێعدام كراون.