“ویدان مێهران نیا” هاوژینی “ئه‌حمه‌دڕه‌زه‌ا جه‌لالی” به‌ندكراوی ئێرانی سویدی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ئه‌و به‌ندكراوه دژبه بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی سوید به باروودۆخی مانی له خواردن گرتووه.
“ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی بۆ به‌شداری له كۆنفڕانسێكی زانیاری بۆ ئێران سه‌فه‌ری كرد و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و شارومه‌نده ئێرانی سویدیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار” و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ده‌وڵه‌تی سوید ڕۆژی ٢٦ی جۆزه‌دانی ئه‌مساڵ، “حه‌مید نووری” دادیاری پێشووی زیندانی گهههردهشت و له تۆمه‌تبارانی كوشتنی به‌ندكراوانی سیاسی له دهسیهی شه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی سویدی مامه‌ڵه كرد. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سیناتۆره‌كانی مه‌جلیسی سنای فه‌ڕانسه له نامه‌یه‌كدا داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه كه سێ شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته به ناوه‌كانی “سیسیل كۆهلێر”، “ژاك پاری” و “ئۆلیویه” بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكات.