ڕۆژی هه‌ینی ١ی پووشپه‌ڕ، ژنێكی به‌ساڵاچووی كۆچه‌ری به‌لووچ به ناوی “مێهر بی بی سیاهانی”، له كاتی ئاژه‌ڵداری له ناوچه‌ی په‌تكوكی سه‌راوان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ناوچه سنوورییه‌كانی به‌لووچستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه مینڕێژ كراوه و ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، شوانێكی مێرمنداڵێكی به‌لووچ به ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ست دابوو. هه‌روه‌ها مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردووش، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران له سه‌ر ڕێڕه‌وی سووختبه‌ران له كه‌ڵه‌گان، گیانی له‌ده‌ست دابوو.