کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 17

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، تاران، شووش و ڕه‌شت دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.