کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگکرانی باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

بانگکرانی باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار 2

ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن دەرئوفتادە” و “ماردین دەرئوفتادە”، باوک و برای “کۆمار دەرئوفتادە”، لە گیانبه‌ختكردووانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، باوک و برای “کۆمار دەرئوفتادە” لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، درێژەدان بە پرۆسەی مافخوازی و بەرزڕاگرتنی یادی کۆمار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەیان لێ کراوە. باوک و برای کۆمار پاش زیاتر لە یەک کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی دەرئوفتادە کردبوو کە لە ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییەکانی ژن،ژیان،ئازادی دا لە “بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکان” و “چالاکی لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” خۆ ببوێرن.