کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ 2

له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ده‌یان فه‌له ستینی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ غه‌زه‌ كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، به‌هۆی بۆردوومانی خێوه‌تی ئاواره‌ فه‌له‌ستینیه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندێكی گه‌یاندنی یارمه‌تی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئۆردووگای شاتی، به‌لانیكه‌م ٢٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ دۆڵی به‌قاعی لوبنان، فه‌مانده‌یه‌كی گرووپی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ ناوی “ئه‌یمه‌ن غه‌ته‌مه‌” كوژراوه‌ و چه‌ند كه‌س بریندار بوون. شه‌وی ڕابردووش، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ملیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌بووكه‌ماڵی سووریه‌ كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی سپای قودس و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ كوژان و ژماره‌یك چه‌كدار بریندار بوون.