له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی زاگرۆس له پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، لۆڕستان و خووزستان له ئاگردا سووتاوه و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان هێكتار له دارستان و پووش و پاوانی ناوچه‌ی “هانیوان” و شاری دێهلۆڕان له پارێزگای ئیلام له ئاگردا سووتاوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاكامێكی نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له بێهبه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا و پۆلدۆخته‌ر ده‌یان هێكتار له جه‌نگه‌ڵی ناوچه شاخاوییه‌كان له ئاگردا سووتاوه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیمكاناتی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به كه‌مترین ئیمكانات هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ن.