ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم شارومه‌ندێكی به‌لووچیان به ناوی “عه‌بدۆڵڵا لێلازهی” له شارستانی ڕاسه‌ك ڕفاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “عه‌بدۆڵڵا لێلازهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گه‌هیرفتان”ی سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.