کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه‌.

دایكانی دادخواز و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی بۆكان و مهاباد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای گۆڵبارانكردنی مه‌زاری ئازیزانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و ڕیزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.