کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) وحیزبیکۆمۆنیستیئێران، سەبارەتبەئیدانەکردنیئازادیحەمیدنووری

images 35

مافی مرۆڤ، ئامرازێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەرامبەر بە ١٥ی ژوئێنی ٢٠٢٤، جارێکی تر جینایەتکارێکی سزادراو لە دادگای وڵاتێکی ئەوروپایی، لەگەڵ بارمتە ئەوروپاییەکان لە تاران ئاڵوگۆڕ کرا. ئۆڵف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیری سوئێد ڕایگەیاند، حەمید نووری کە لەلایەن دادگای باڵای سوئێدەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ دوو زیندانی پێشووی سوئێد لە تاران ئاڵوگۆڕ کراوە. ناوبراو هەروەها وتی: دەتوانم ڕایبگەیەنم کە یۆهان فلۆدرۆس و سەعید عەزیزی، دوو زیندانی پێشووی سوئێد لە ئێران، لە فڕۆکەکەدان و بەرەو سوئێد دەگەڕێنەوە. یۆهان فلۆدرۆس، هاووڵاتی سوئێدی، بەهاری ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و لەو کاتەوە لە ئێران زیندانی کراوە. حەمید نووری، دەستیاری دادوەری پێشووی زیندانی گەوهەردەشت، دوای ٩٣ جەلەسە دادگاییکردن کە ماوەی ٩ مانگی خایاند و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی زۆر لە شایەتحاڵ و دادخوازان، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و لە زیندانی ستۆکهۆڵمدا ڕاگیرابوو. ئاڵوگۆڕی تاوانبارێک، کە تاوانەکانی لە دادگایەکی گشتیدا سەلمێنراون و ڕادەی سزاکەی ڕوون کراوەتەوە لەگەڵ دوو بارمتە، بە واتای خۆڵکردنە چاوی عەداڵەت و هەزاران بنەماڵەی دادخوازە. ئەگەرچی حەمید نووری بەهۆی تێڕوانینی تایبەتی دەوڵەتی سوئێد بۆ سات و سەودا سیاسییەکان، لە چنگی یاسا و عەداڵەت دەرباز بووە، بەڵام پڕۆسەی دادگایی کردنی و ڕۆڵی بنەماڵەی دادخوازان و شایەتحاڵانی جینایەتەکانی هاوینی ١٣٦٧، بەڵگەیەکی ڕوونی مەحکوومبوونی ڕژیمی ئیسلامییە لە بیروڕای گشتی خەڵکی ئێران و جیهاندا کە لە دەیەی خوێناوی شەست و هاوینی شەست و حەوتدا دەیان هەزار کەسی لە لاوانی وڵات لەسێدارە دا.

هەڵسوکەوتیدەوڵەتەکانیئوروپاوئەمریکالەسەربنەمایهەڵاواردنلەگەڵپرسیمافیمرۆڤ،بابەتێکینوێنییە. قوربانیکردنی مافی مرۆڤ لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی ئەو وڵاتانەدا گەلێک جار ڕوویداوە. ئەوان تەنانەت لەم پێناوەدا سەربەخۆیی دەسەڵاتە دادوەرییەکەی خۆیان لەبەرچاو نەگرتووە. ئەم تێڕوانینە دووفاقی و دووڕوویانە، بووەتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لەڕێگەی بەبارمتە گرتنی ئامانجدارەوە، هەوڵی ڕزگارکردنی تیرۆریستان و دیپلۆماتتیرۆریستەکانی خۆی لە ئوروپا و ئەمریکا بدات. ئاڵوگۆڕی کازم دارابی بکوژی دکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێکانی لەڕستوڕانی میکۆنۆسدوای پانزە ساڵ زیندان، لەگەڵ هاوڵاتییەکی ئاڵمانی، ئاڵوگۆڕی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، کە بە تۆمەتیپلاندانان بۆ کردەی تیرۆریستیلە بلژیک سزا درابوو، لەگەڵ ئۆلیویە وەندکاستێل کارمەندی بەبارمتە گیراوی بەشی فریاکەوتنی بلژیکی، چەند نموونەیەکی دیکەی هاوشێوەن. بە بارمتەگرتنی نازەنین زاغری، هاووڵاتییەکی ئێرانیبریتانیایی و دواتر ئازادکردنی ناوبراو لە بەرامبەر وەرگرتنی چەند ملیۆن پۆند لە داراییەکانی دەوڵەتی ئێران لە بریتانیا، یان ئازادکردنی جەیسۆن ڕەزاییان، ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانیئەمریکایی، لە لایەن باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا، بە ناردنیچەندین سندوقی پڕ لە پووڵ بە فڕۆکە بۆ ئێران، نموونە گەلێکن لە باج سەندنی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بارمتەگرتنەوە، کە دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا قبووڵیان کردووە. لەسەر بنەمای ئەم ئەزموونانەیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ڕۆژاوایی یان کەسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە، هەوڵ دەدات باج لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا وەربگرێت و تا ئێستاش بە هۆی تێڕوانینی دووفاقی و سەوداگەرانەی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا، لەم بوارەدا سەرکەوتوو بووە.

چاوخشاندنێک بەو ئەزموونانەی سەرەوەدا، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە تێڕوانینی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، تێڕوانینێکی کاسبکارانەیە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دەوڵەتەکانیان ڕێکخراوە. هەڵوێستی ئەوان بەرامبەر بە مافی مرۆڤ لە وڵاتە هاوپەیمانەکانی خۆیان لەوانە عەرەبستانی سعودی و یان تاوانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە، بەیانگەری ئەم دووڕووییە ئاشکرا و بێشەرمانەیە.

کەڵک وەرگرتنی ئەوان لە چەمکی مافی مرۆڤ لەدژی ئەو ڕژیمانەی کە هاوپەیمانی خۆیان نین یان ولاتانی دوژمنکاری وەک کۆماری ئیسلامی، بەردەوام لەسەر بنەمای ئامانجی سیاسی، پێناسە کراوە. ئەمە خاڵێکە کە پێویستە هەموو چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، گرنگییەکی تایبەتی پێ بدەن. لەبەرچاو نەگرتنی ئەم خاڵە دەتوانێت دەرەنجام و لێکەوتەی زۆر جیددی و چاوەڕوان نەکراوی بۆ خەباتی خەڵکی ئێران و بە تایبەت بۆ بزووتنەوەی بەهێزی دادخوازی هەبێت. دەبێ بەردەوام لەسەر سەربەخۆیی بزووتنەوەی دادخوازی و چالاکییە مافی مرۆڤییەکان جەخت بکرێتەوە. پێویستە ڕەگ و ڕیشەی ئەم خەباتە و بەتایبەتی دادخوازی، لە ناوخۆی وڵات و لەسەر بەستێنی بزووتنەوە جەماوەرییە یەکگرتووەکان، ئاودێر بکرێت، نەک هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتی زلهێزە دەرەکییەکان، کە  زۆرجار مافی مرۆڤ وەک ئامرازێک لەپێناو بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانیاندا بەکار دەهێنن.

ئێمە وەک داکۆکیکارانی ئازادی بێ شەرت و مەرجی سیاسی و لایەنگرانی شێلگیر و بەردەوامی بزووتنەوەی بەهێز و جەماوەریی دادخوازی، ئازادکردنی حەمید نووری، دەستیاری دادوەری پێشووی زیندانی گەوهەردەشت لەلایەن دەوڵەتی سوئێدەوە بە توندی ئیدانە دەکەین و ئەو کارە بە لێدانی زەبرێک لە دادپەروەری و بزووتنەوەی دادخوازی دەزانین. ئێمە دڵنیاین کە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لە سبەی ڕۆژی پاش سەرکەوتنی خۆیدا، لە دادگا سەربەخۆ و جەماوەرییەکاندا و بەدوور لە هەستی تۆڵەسەندنەوەی نامرۆڤانە، لە سەرجەم جینایەتەکانی بەرپرسانی ڕژیم دەکۆڵێتەوە و کۆمەک دەکات بە ڕوون بوونەوەی ڕاستییەکان و جێبەجێکردنی عەداڵەت و دادپەروەری. هەزاران بنەماڵەی دادخواز لە ئێران، مافی خۆیانە کە لە چارەنووسی ئازیزەکانیان، کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لێ سەندراوە، ئاگادار بن و سەرجەم ئەنجامدەران و بڕیاردەرانی ئەو تاوانانە بناسن. ئەوان تەنیا لەم ڕێگایەوە دەتوانن ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەم چەشنە کارەساتانە لە ئێرانی سبەینێدا.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

شەممە ۲۶ی جۆزەردانی ١٤٠٣۱۵ی ژوئێنی