کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌

بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی نەغەدە بە ناوی “سولەیمان محەممەدپوور”،خەڵکی پیرانشار، به‌هۆی مانگرتنی درێژه‌خایه‌نی خواردن دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕوانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سوله‌یمان محه‌ممه‌دپور” ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی دۆسیه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌. ناوبرو چوار مانگ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی “قاچاخی چه‌ك” ده‌ستبه‌سه‌ر  و بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕاگوێزرا.