کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بۆ ڕای باز

گوڕانی سزای بەندکرانی جەماڵ عەلیزادە بۆ ڕای باز 1

“جەماڵ عەلیزادە” كه بە هەژمارکردنی ماوەی ڕاگیرانی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعات نیوەی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی سەپێندراو بە سەریدا لەزیندانی نەغەدە بەسەر بردبوو،بە ڕەزامەندیی دادگا سزاکەی بۆ ڕای بازگۆڕدرا و نیوه‌ی سزای بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکات.

“جەماڵعەلیزادە” لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی، لەلایەن هێزەکانی حكوومه‌ته‌وه‌ لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٤ مانگ به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەن و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازادکرا. “جەماڵ عەلیزادە” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دژبه‌ری ڕژیم” به ٣٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.