کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوی “فه‌رید بادیده‌ست” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “فه‌رید بادیده‌ست” و ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.