شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێك له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له پاسگای ژاڵانه‌ی هه‌ورامان به شۆكری به‌رقی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلك و وێڕای ئازاری شۆفێره‌كه، كۆڵبه‌رێكیان داوه‌ته به‌ر لێدان و لاقێكیان به سه‌ختی بریندار كردووه. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ر هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.