دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی مامۆستا “محەممەد خزرنژاد”، کەسایەتیی ئایینی و لە دەستبەسەرکراوانی بزوتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری بۆكان، دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ئەو حوکمە بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدراوە.
دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری ورمێ،ساڵی ١٤٠٢، مامۆستا “محه‌ممه‌د خزرنژاد”ی بە تۆمەتی “افسادفیالارض”،”هەوڵدان دژی ئەمنییەتی میللی” و “تەبلیغ دژی نیزام” به ئێعدام و ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو. ناوەندەكانی مافی مرۆڤ ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣،ڕایانگەیاند کەحوکمی ئێعدامی ناوبراو لەلایەن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاستکراوەتەوە. بەڵام هەواڵدەریی “میزان”ی سەربە دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی،ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدراوە. مامۆستا”محەممەد خزرنژاد” ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەڕەوتی شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بە توندووتیژییه‌وه دەستبەسەرکرا.