ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، ده شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌راجا ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٣ په‌یجی ئینستاگرامی له بووشێهر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه داخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده شارومه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به بیانووی دانانی بابه‌ت سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له سه‌ر په‌یجه تایبه‌ته‌كانیان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی فهراجاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١٣ په‌یجی پێوه‌ندیدار به كاری مۆدێلینگ له بووشێهر به بیانووی بڵاوكردنی مه‌زموونی ناشیاو و ناشه‌رعی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكن و به فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی داخراون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی بووشێهر، چه‌ند ژنی ئارایشگهریش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاری مۆدێلینگ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.