کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی نوورئاباد له‌ پارێزگای لۆڕستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی نوورئاباد له‌ پارێزگای لۆڕستان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی به‌رقی نوورئابادی سه‌ر به‌ پارێزگای لۆڕستان دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی نوورئاباد به‌ ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی نیشان داوه‌. كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رق خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.