دانیشتووانی شارستانی سه‌رباز ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز كێشه‌ی كه‌می گاز و سووته‌مه‌نی، كه‌م ئاوی، بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق و نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمانی بسپۆڕیان هه‌یه و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، خه‌ڵكی ئه‌و شاره ناچارن بۆ سۆنۆگرافییهكی ساده سه‌ردانی ئێرانشار بكه‌ن و بۆ هه‌ر سۆنۆگرافییهك یه‌ك ملیۆن تمه‌ن په‌رداخت بكه‌ن.