زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتیی فەرهەنگی و هونەریی نێودەوڵەتی لە نامەیەکدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی تووماج ساڵحیان کرد.
لەو نامەیه کە ڕۆژی ٢١ی گوڵان کۆپییەکی لە ڕۆژنامەی گاڕدییەن بڵاوکراوەتهوە، كۆمهڵێك له هونەرمەندان و کەسایەتییە فەرهەنگییه نێودەوڵەتییهكان، داوای هەڵوەشاندنەوەی بەپەلە و بێ مەرجی حوکمی ئێعدامی توماج ساڵحی، ڕەتکردنەوەی سەرجەم تۆمەتەکانی دژ بە ناوبراو و ئازادیی ئەو گۆرانیبێژە ناڕازییەیان کردووە. واژۆکارانی ئەو نامە ڕایانگهیاند: “دەبێت ڕێگە بە هونەر بدرێت ڕەخنە بگرێت، هان بدات، ئەمە هەم ماف و هەم ئەرکی ئێمەی هونەرمەندە”.هەروەها، “هیچ هونەرمەندێک نابێت بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە مافی ئازادیی بەیان تووشی ئازار و ئەزیەت بێت، چی بگا بەوەی سزای لەسێدارەانی بەسەردا بسەپێنن”.