به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “سیامه‌ك ئه‌مینی” له به‌ندكراوانی پێشووی ده‌یه‌ی شه‌ست و “محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادبێهرووزی” له چالاكانی سیاسی خه‌ڵكی قه‌زوێن له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سیامه‌ك ئه‌مینی” كه له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادبێهرووزی” هاوژینی “سووری بابایی چگینی” پاش ئازادی له زیندان به‌هۆی بڵاوكردنی فایلێكی ده‌نگی به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كراوه.