ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.