کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركارده‌ركردنی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی “ئه‌ستێره‌ی سه‌وز” له‌ سیراف

له‌سه‌ركارده‌ركردنی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی ئه‌ستێره‌ی سه‌وز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پاڵاوتنی “ئه‌ستێره‌ی سه‌وز”ی سیراف له‌ پارێزگای بووشێهر هه‌موو كرێكاره‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌.

پاڵاوگه‌ی “ئه‌ستێره‌ی سه‌وز”ی سیراف سه‌ر به‌ هۆڵدینگی پارسیانه‌ و له‌ جه‌له‌سه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ته‌، بڕیاری ده‌ركردنی هه‌موو كرێكاران ده‌رچووه‌ و ته‌نیا چه‌ند به‌رپرسی ڕه‌ده‌ی میانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ماون. به‌وته‌ی كرێكاران، له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی هۆڵدینگی پارسیان كێشه‌ ساز بووه‌ و به‌دوای دا بڕیاری بێكاركردنی سه‌رجه‌م كرێكاران دراوه‌.