کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی فه‌ڕانسه، كانادا، ئه‌مریكا، ئاڵمان، نیووزله‌ند و ئۆستڕاڵیا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج ساڵحی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور” و “حه‌بیب دریس” خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم،دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ سه‌ركوتی ژنانی ئازادیخوازی ئێران له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون.