کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سه‌بزه‌وار

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سه‌بزه‌وار 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، ژنێكی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار به‌ ناوی “ئارزوو شیرخانی” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ته‌وه‌ر كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوژینی “ئارزوو شیرخانی” ناوبراوی به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی به‌ ته‌وه‌ر كوشتووه‌. ئاره‌زوو دایكی دوو منداڵ بووه‌ و داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ ته‌وه‌ر هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ری و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.