ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، كرماشان، سه‌قه‌ز، نه‌غه‌ده، تاران، شیراز، ئێڤین و مه‌شهه‌د به‌پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه سزای ئێعدام له خواردن گرتووه. به‌وته‌ی مانگرتووان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕژیمی جه‌نایه‌تكار ئیسلامی چه‌ندین به‌ندكراوی له‌سێداره داوه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا كاردانه‌وه‌ی جیددی به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته نه‌بێت، كۆماری ئیسلامی سه‌دان كه‌سی دیكه ئێعدام ده‌كات.