كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به تراكتۆهكانیانهوه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌ق ئاوه، ڕێپێوانیان كرد.
ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ئاست نه‌دانی حه‌ق ئاوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و ده‌ڵێن: پێش ساڵی نوێی چاندن، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دابینكردنی حه‌ق ئاوه‌ی دابوو، به‌ڵام پاش چاندنی زه‌وییه‌كانیان، به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد و له داهاتوویه‌كی نزیكدا تووشی زیانێكی مه‌زن ده‌بن.