له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی زاهدان، تاران و جۆوه‌ین به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌حمه‌د كووهكه‌ن”، “ووه‌فا ئه‌حمه‌دپور” ناسراو به وه‌فادار، “یووسف فه‌رهادی بابایی” و “محه‌ممه‌د حسێن مۆحبی زاده” له‌لایه‌ن بێدادگاكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی ئه‌حمه‌د كووهكه‌ن” خوێندكاری زانكۆ و له برینداره‌كانی هه‌ینی خوێناوی زاهدان، پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له شاری تاران هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و دژبه‌ری ڕژیم، “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” ناسراو به وه‌فادار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه و بڕیاره ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی ژینگه‌پارێز به ناوی “یووسف فه‌رهادی بابایی” له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئێڤینه‌وه بانگهێشت كراوه و ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی دهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی جۆوه‌ین به ناوی “محه‌ممه‌دحسێن مۆحبی زاده” به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.