“شیرین سه‌عیدی” مامۆستای زانكۆی ئاركانزاسی ئه‌مریكا و بسپۆڕ له بواری زانیارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “شیرین سه‌عیدی” مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، پاش سه‌فه‌ركردنی بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و مامۆستای زانكۆوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به “هه‌وڵ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” تۆمه‌تبار كراوه، هه‌ر چه‌ند قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتا جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی به‌ڕێوه نه‌چووه و بیلاته‌كلیف له زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه.