ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، “فه‌رزاد مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی” له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ٩٨ له شاری برووجێرد، گه‌نجێك له شاری شه‌هریار و ١٢ مێرمنداڵی خه‌ڵكی گه‌رمساری سمنان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢ كه‌س له هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی برووجێرد هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “فه‌رزاد مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی” و ناوبراویان به لێدان و توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی شارستانی شه‌هریار ڕایگه‌یاندووه كه گه‌نجێكیان به تۆمه‌تی لێدانی مه‌لایه‌ك له شه‌وانی قه‌دری ڕه‌مه‌زان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌ر چه‌ند مه‌لاكه لێی خۆش بووه به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ئه‌و لاوه ساز كراوه و ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها دادستانی گشتی و ئینقلابی گه‌رمسار ڕۆژی ڕابردوو وتی: ١٢ مێرمنداڵیان به بیانووی هه‌نجارشكێنی له مانگی ڕه‌مه‌زان و خواردنی مه‌شرووب له شوێنه گشتیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.