ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێو، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ ده‌هه‌مین جاری به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له به‌نده‌كانی ٤، ٦ و ٨ی زیندانی ژنانی قزلحه‌سار، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، خۆڕه‌م ئاوا، سه‌قز، نه‌غه‌ده، خۆی و چه‌ند زیندانی دیكه له ساڵی ڕابردۆوه بڕیاریان داوه هه‌ر سێشه‌ممه دژبه سزای ئێعدام له ئێران مان له خواردن بگرن و ڕۆژی سێشه‌ممه، ده‌هه‌مین مانگرتنی خۆیان به‌ڕێوه برد.