کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی حه‌وت كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ حه‌وت ته‌په‌

برینداربوونی حه‌وت كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ حه‌وت ته‌په‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی نه‌یسانی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، ٧ كرێكار بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا ٧ كرێكاری ته‌مه‌ن نێوان ٤٤ بۆ ٦٠ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی شارستانی شووش كراون. دابین نه‌كردنی سرویسی گواستنه‌وه‌ی ستاندارد و بایه‌خ نه‌دان به‌ گیان و ته‌ندرووستی كرێكاران هه‌موو ساڵێك ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین كرێكار.