“په‌روین میرئاسان” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ، وێڕای تێپه‌ڕینی ١٧ مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی له زیندانی ئێڤین و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“عێرفان كه‌ره‌م وه‌یسی” پارێزه‌ری “په‌روین میرئاسان” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: په‌روین به موحاره‌به و افساد فی الارض له ڕێگه‌ی ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات تۆمه‌تبار كراوه. ناوبراو ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی عادل ئاباد گوازرایه‌وه. ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا و چه‌ند نه‌خۆشی وه‌كوو پاركینسۆن و شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.