ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له جاده‌ی ئیسفه‌هان بۆ شیراز، پێنج كه‌س كه دووانیان خه‌ڵكی پیرانشار بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئۆرژانسی ئێران، له ٤٧ كیلۆمتری شارستانی مه‌روده‌شت و نزیك پاسارگاد ئۆتوبووسێك كۆنتڕۆڵی له ده‌ست داوه و وه‌رگه‌ڕاوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كه‌س كه پێكهاتبوون له ژێنك و چوار پیاو گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٩ سه‌رنشین بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆكی پۆلیسی ڕێگه‌وبانی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ده‌ستپێكی سه‌فه‌ره نهورۆزییهكانهوه تا به ئه‌مڕۆ، ٣٧٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.