ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له جاده‌ی شه‌ریف ئاوا بۆ ئه‌یوانه‌كی له شارستانی پاكده‌شت، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ٣٠ كرێكار به‌سختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له شارستانی پاكده‌شت، له كاتی بردنی كرێكاران بۆ سه‌ر كار له جاده‌ی شه‌ریف ئاوا بۆ ئه‌یوانه‌كی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه. له‌و ڕووداوه‌دا جیا له شۆفێری ئۆتوبووسه‌كه، ٢٩ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون كه ٢٣ كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پاكده‌شت و ٧ كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زه‌عیم گوازراونه‌ته‌وه.