ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه‌ی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنانی كرده ئامانج و به‌پێ دوایین زانیاری، شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته له وڵامی مووشكبارانی شاره سنوورییه‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن حیزۆڵڵای ڵوبنانهوه، بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان له باشووری ئه‌و وڵاته كردۆته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژراون. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل تا به ئه‌مڕۆ، ٢٣٧ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا له هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل دا كوژراون.