ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌م، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌وی له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له به‌رده‌م تاقی سه‌ركه‌وتن له شه‌قامی شانزه‌لیزه‌ی پاریس كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزان ده‌ڵێن: له‌ده‌ست به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت ماندوو بووین و تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت واز له كۆبوونه‌وه ناهێنین. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی گونجاو بوون.