کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌قز و نه‌وسوود

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌قز و نه‌وسوود 1

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١ و ٢ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌حمان ڕه‌حمانی زاده‌” و “كازم عۆسمانی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌قز بریندار كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “ڕه‌حمان ڕه‌حمانی زاده‌”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه‌، به‌ جۆرێك كه‌ سه‌ر و ده‌ستی شكاوه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌ سنوورییه‌كانی به‌ستام له‌ شارستانی سه‌قز،  كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “كازم عۆسمانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا كرا.